ناس کورد-
حکومەتى عێراق پلانیداناوە بۆ ئەوەى لە ڕێگەى جێبەجێکردنى پڕۆژەى کۆبۆنى زیرەکەوە بەشە خۆراکى بەشێک لە فەرمانبەران ببڕێت و ئەو پڕۆسەیە رێکبخاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحرار سەیهود وتەبێژ بەناوى وەزارەتى کارى عێراقیەوە بە ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى ڕاگەیاند "ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو کۆبوونەوەیەى فراوان دەکەین بۆ تاوتوێکردنى چۆنیەتى جێیەجێکردنى پڕۆژەى کۆبۆنى زیرەک، بە هاریکاریی لەگەڵ وەزارەتەکانى بازرگانى و پلاندانان و کشتوکاڵ و پیشەسازیی و دارایی".
وتیشى لە سیستەمە نوێیەکەدا ناوەکانى ئەو کەسانەى چونەتە دەرەوەى وڵات، ئەوانەى مردوون و هێشتا بەشەخۆراک وەردەگرن لادەبرێن، لەگەڵ ئەو فەرمانبەرانەى موچەکانیان دەگاتە ملیۆن و نیوێک دینار و بەرەو سەرەوە، ناوە وەهمیەکانیش لادەبرێن.
سەیهود ئاماژەى بەوەشکردووە، پڕۆژەکە پشتیوانى دارایی و خۆراک بۆ هەژاران دەستبەردەکات، بەشە خۆراکى تەواو بۆ هەر کەسێک دابیندەکات کە پێویستیەتى.