گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موقتەدا سەدر مەرجەكانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاشكرا دەكات

2020.10.03 - 01:05
App store icon Play store icon Play store icon
موقتەدا سەدر مەرجەكانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

موقتەدا سەدر داواى لە خۆپیشاندەران کرد، چاوەڕێی وادەی دیاریكردنی هەڵبژاردنی پێشوەخت بكەن بە یاسایەكی دادگەر و عێراق نەخەنە گێژاوی توندوتیژی و ئاژاوەی كەلەشەقی بە "رەفتاری مناڵانەی بێ تام".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەدر لە پەیامێکدا بەبۆنەى ساڵیادى خۆپیشاندانەکانى تشرینەوە چوار داواکارى خستووەتەڕوو، کە یەکەمیان بریتییە لە هەڵبژاردنى پێشوەختە بە سەرپەرشتى نەتەوەیەکگرتووەکان و بە میکانیزمێک کە رێگە بە حزبە گەندەڵەکان نەدات باڵادەستى خۆیان بسەپێنن.

 

داواکارى دووەمى سەدر ئەوەیە، لەنزیکترین کاتدا خزمەتگوزارییەکان بۆ گەلى عێراق بگەڕێنرێتەوە. داواکارى سێیەمیشى تایبەتە بە لێپرسینەوە لەگەورە گەندەڵکاران و لەیاسا دەرچووان لەڕێگەى دادوەرى دەستپاکەوە.

 

هەروەها داواکارى چوارەمى تایبەتە بە لێپرسینەوە لەو کەسانەى هێرشیانکردە سەر خۆپیشاندان لە ساڵى ٢٠١٦  ەوە تا ئێستا.