گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ دەگوازرێتەوە نەخۆشخانە و کۆشکى سپى نیگەرانە

2020.10.03 - 00:56
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ دەگوازرێتەوە نەخۆشخانە و کۆشکى سپى نیگەرانە

 

ناس کورد-

 

کۆشکى سپى ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەى والتر ریدى سەربازى لە واشنتن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کایلى مکینانى وتەبێژ بەناوى کۆشکى سپى ڕایگەیاند، ترەمپ بۆ بەشى تایبەتى نەخۆشخانەى والتر ریدى سەربازى دەگوازرێتەوە و بۆ ماوەى چەند رۆژێک دەمێنێتەوە، وەک ڕێوشوێنێکى خۆپارێزى، دواى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

هاوکات رۆژنامەى “فانيتي فاير” لەزارى دوو سەرچاوەى ئاگادارەوە گواستییەوە، ترەمپ بەدەست کۆکە و بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى جەستەیەوە دەناڵێنێت، بەهۆى توشبوونى بە کۆرۆنا.

 

لاى خۆیانەوە دوو سیاسەتمەدارى نزیک لە کۆشکى سپى دەڵێن، ئیدارەى ئەمریکا هەست بە نیگەرانى و دوو دڵى دەکات بەهۆى تەمەنى زۆرى ترەمپ کە گەیشتووەتە 74 ساڵ.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا و میلانیاى هاوسەرى ئەمڕۆ توشبوونیان بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و خۆیان کەرەنتین کرد، پێش نزیکەى مانگێک لە بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا.