گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دژە تیرۆری عێراق پلانێكی تەقینەوەى پوچەڵكردەوە

2020.10.02 - 23:58
App store icon Play store icon Play store icon
دژە تیرۆری عێراق پلانێكی تەقینەوەى پوچەڵكردەوە

ناس كورد-

 

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق پوچەڵكردنەوەی پلانێكی بۆ كردنە ئامانجی سەردانكەرانی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن لە ڕێگەی دوو خۆكوژەوە راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا یەحیا رەسوڵ، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند "لەڕێگەی چاودێریی بەردەوامەوە، دەزگای دژە تیرۆر لە چالاكییەكدا لە باكوری بەغدای پایتەخت، پلانێكی تیرۆریستی بۆ كردنە ئامانجی سەردانكەری رێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن، پوچەڵكردەوە كە ویستراوە لەڕێگەی دو خۆكوژەوە ئەنجام بدرێت".

 

ئاماژەی بەوەشدا دەستگیركردنی ئەو دوو كەسە لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری بووە.