ناس کورد-
جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و ڕکابەری سەرەکی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەنجامى پشکنینى کۆرۆناى خۆى و هاوسەرەکەى نێگەتیڤ بووە و توشى پەتاکە نەبوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بایدن لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پێویستە هاوڵاتیان پابەندبن بە بەستنى دەمامک بن و دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى و پاکژکردنى دەستیان.
لاى خۆیەوە، کیفین ئوكونور پزیشکى بایدن لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پشکنینەکەى بایدن و هاوسەرەکەى دەریخستووە کە توشى پەتاکە نەبوون.
هاوکات ئاژانسى ڕۆیتەرز لەزارى دوو سەرچاوەوە بڵاویکردەوە، پشکنینەکان دەریانخستووە کە کامالا هاریس کاندیدى دیموکراتەکان بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى ئەمریکا و هاوسەرەکەى پاک بوون.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا و میلانیاى هاوسەرى ئەمڕۆ توشبوونیان بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و خۆیان کەرەنتین کرد، پێش نزیکەى مانگێک لە بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا.