گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرێکى عێراقى: یەکێتى ناڕازییە

2020.10.02 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرێکى عێراقى: یەکێتى ناڕازییە

ناس كورد-

وەزیری رۆشنبیری عێراق رایگەیاند، یاسای جەژنی نیشتمانی بەهۆی ناڕەزایەتی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە هێشتا لە پەرلەمان تێنەپەڕێنراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاى فەرمى عێراق لەزارى حەسەن نازم وەزیری رۆشنبیرییەوە گواستییەوە، یاسای جەژنی نیشتمانی لە حكومەتەوە نێردراوە بۆ پەرلەمان و لە پەرلەمانی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە بەڵام فراكسیۆنی یەكێتی لەكاتی خوێندنەوەی دوەمدا ناڕەزایەتی لەسەر تێپەڕاندنی نیشانداوە.

 

حەسەن نازم ئاماژەی بەوەداوە كە هۆكاری ناڕەزایەتی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەیە كە ئەو رۆژی 3ی 10 بۆ جەژنی نیشتمانی دیاریكراوە بەبۆنەی سەربەخۆیی عێراق لە 3ی 10ی 1932دا كە ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ رۆژی كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری پێشوتری عێراق.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، كاردەكرێت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە "رۆژی جەژنی نیشتمانی ناكۆك نییە لەگەڵ ساڵڕۆژی كۆچی دوایی رەمزە نیشتمانییەكاندا."