گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەفتەى داهاتوو بەغدا 320 ملیار دینارەکە ڕەوانەى هەرێم دەکات؟..لیژنەى دارایی وەڵامدەداتەوە

2020.10.02 - 23:08
App store icon Play store icon Play store icon
هەفتەى داهاتوو بەغدا 320 ملیار دینارەکە ڕەوانەى هەرێم دەکات؟..لیژنەى دارایی وەڵامدەداتەوە

ناس کورد-

 

بڕیاردەرى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، هەرکات عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران، پارەى تایبەت بە موچەى فەرمانبەرانیش بۆ هەرێم دەنێرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سەفار ئەمڕۆ هەینى بە ناس کوردى ڕاگەیاند "هێشتا دیار نییە عێراق کەى 320 ملیار دینارەکە ڕەوانەى هەرێم دەکات، بەڵام ئەوە پەیوەستە بە دابەشکردنى موچەوە لەلایەن عێراقەوە".

 

وتیشى "تا ئێستا بەفەرمى وادەى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى عێراق دیارینەکراوە، هەرکات ئەوە بەفەرمى دیاریکرا، پارەکەى هەرێمیش دەنێردرێت".

 

لەبارەى ئەو دەنگۆیانەى باس لە ناردنى پارەکە دەکەن لەلایەن بەغداوە لە کۆتایی هەفتەى داهاتوودا، ئەحمەد سەفار باسى لەوەکرد، ئەگەر موچەى فەرمانبەران هەفتەى داهاتوو دابەشبکرێت پارەکەش دەنێردرێت، بەڵام وادەیەکى دیاریکراو هێشتا دیارنییە.

 

پێشتر سەرچاوەیەک لە لقى هەرێمى بانکى ناوەندى عێراق بە ناس کوردى ڕاگەیاندبوو، هێشتا بەغدا پارەى تایبەت بە موچەى فەرمانبەرانى رەوانەى بانکەکە نەکردووە و هەرکات گەیشت ڕایدەگەیەنن.  


بەپێی رێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا، حکومەتى عێراق تاکۆتایی ئەمساڵ مانگانە 320 ملیار دینار بۆ موچەى فەرمانبەران دەنێرێت، لەبەرانبەر نیوەى داهاتى گومرگەکان. بەڵام بۆ ئەم مانگە هێشتا پارەکە رەوانە نەکراوە.