ناس کورد-
مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى پەیامێکى ئاڕاستەى قوباد تاڵەبانى و بافڵ تاڵەبانى کرد، بەبۆنەى ساڵیادى کۆچى دوایی مام جەلالەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بارزانى لەپەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە "برازاکانم کاک بافل و کاک قوباد، بۆ لە یادی تێپەربوونی ٣ ساڵ بە سەر کۆچی دوایی برای بەڕێزم مام جەلال لەگەڵ پێشکەشکردنی ڕێز و پێزانینم بۆ دەوری کاریگەری بەڕێزیان لە کاتی خەباتی شوڕشگێرانە لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا و لە کاتی سەرۆکایەتی عێراقدا وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کورد ئێستا زیاتر لە هەمو کات هەست بە خەسارەتی لە دەستدانی دەکەم".
هەروەها هیواى خواستووە قوباد تاڵەبانى و بافڵ تاڵەبانى "بەردەوام بن لە وەی درێژە بە ڕێگای باوکتان بدەن بۆ بە دیهێنانی خەونی گەلەکەمان و درێغی نەکەن لە پتەو کردنی یەک ڕیزی نیشتیمانی".