گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیانی ڕۆژانەی 157 ملێون دۆلارە

ڕاپۆرتێک: ئایندەیەکی سەختتر چاوەڕێی ئابووری ئێرانە

2020.10.02 - 22:11
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێک: ئایندەیەکی سەختتر چاوەڕێی ئابووری ئێرانە

ناس كورد-

 

راپۆرتێکى ڕۆژنامەوانى ئاشکرایدەکات، رەنگە چیتر ئێران بەرگەی ئەو سزایانە نەگرێت كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەسەر ئەو وڵاتەیدا سەپاندون و گورزێكی كاریگەریان لە ئابورییەكەی داوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەی ئیندیپێندنتی عەرەبی ئەمڕۆ هەینى لە راپۆرتێكدا لەبارەى كاریگەری سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران ئاماژەى بەوەکردووە، لەئێستادا هەناردەی نەوتی ئێران بۆ 70 هەزار بەرمیلی رۆژانە دابەزیوە بەرامبەر بە چوار ملیۆن بەرمیل هەناردەی رۆژانە بەر لە سەپاندنی سزاكان، بەوەش كۆی گشتی هەناردەی نەوتی ئێران بەڕێژەی لەسەدا 99.8 دابەزیوە.

 

بەپێی داتاكان ئەگەر تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە ئێستادا 40 دۆلار بێت، ئەوا داهاتی نەوتی ئێران نزیكەی 2.8 ملیۆن دۆلاری رۆژانەیە، لەكاتێكدا بەرلە سزاكان نزیكەی 160 ملیۆن دۆلار بووەو بەوەش زیانی رۆژانەی نزیكەی 157.2 ملیۆن دۆلارە كە دەكاتە دابەزینی داهات بەڕێژەی لەسەدا 99.98.

 

كاریگەری سزاكان دراوی ئەو وڵاتەشی بەشێوەیەك داڕماندوە كە نرخی دۆلار لەم رۆژانەی دواییدا 300 هەزار ریاڵی تێپەڕاندوە لەكاتێكدا لەمانگی سێی ئەمساڵدا نرخی یەك دۆلار 160 هەزار ریال بوە.

 

راپۆرتەكە پێشبینیكردووە، ئەگەر ترەمپ جارێكی دیكە بە سەرۆكی ئەمریكا هەڵبژێردرێتەوە ئەوا نرخی دۆلار بگاتە 500 هەزار ریاڵی ئێرانی.