گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى عێراق دیاریکرا

2020.10.02 - 20:33
وادەى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى عێراق دیاریکرا

ناس كورد-

 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لەكۆتایی هەفتەی داهاتودا موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران دابەشدەكرێت.

سەرچاوەكە بە میدیا عێراقییەکانى ڕاگەیاندووە "وەزارەتی دارایی كاری لەسەر گواستنەوەی داهاتی هەندێك لە فەرمانگەكان كردوە لەگەڵ وەرگرتنی قەرز لە بانكی ناوەندی لەپێناو دابینكردنی پارە بۆ دابەشكردنی موچە."

 

ئاماژەی بەوەشداوە دابەشكردنی موچەی مانگی تشرینی یەكەمیش رەنگە بكەوێتە مانگی داهاتو.

 

رۆژی دوشەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەكدا لەبارەی دواكەوتنی دابەشكردنی موچەوە جەختی كردبوەوە كە پابەنددەبن بە دابینكردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانەوە.