گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میلانیا لە کەرەنتینەوە تویتى کرد..رەوشى تەندروستى ترەمپ چۆنە؟

2020.10.02 - 20:02
App store icon Play store icon Play store icon
میلانیا لە کەرەنتینەوە تویتى کرد..رەوشى تەندروستى ترەمپ چۆنە؟

ناس کورد-

 

کۆشکى سپى ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ ورەى باشە و سەرجەم کارەکانى ڕاییدەکات، میلانیاى هاوسەریشى دەڵێت بەدەست نیشانەى سوکى پەتاى کۆرۆناوە دەناڵێنێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆشکى سپى لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ترەمپ ورەى زۆر باشە و نیشانەى سوکى لەسەر دەرکەوتووە.

 

گەورە فەرمانبەرێکى کۆشکى سپى وتى ترەمپ بەردەوامە لەکارەکانى خۆى. پشکنین بۆ سەرجەم ئەو کەسانەش دەکرێت کە ترەمپیان بینیوە.

 

لاى خۆیەوە میلانیا ترەمپ کە خۆى کەرەنتین کردووە لە تویتێکدا نوسیویەتى "بەدەست نیشانەى سوکى ڤایرۆسى کۆرۆناوە دەناڵێنم".

 

لەدوای توشبوونی ترەمپ و خێزانەکەى، هەر ئەمڕۆ مایک پێنس، جێگری سەرۆکى ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا و جۆ بایدن پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان ئەنجام دا، ئەنجامی پێنس و پۆمپیۆ نێگەتیڤ بوون، بەڵام هێشتا ئەنجامی بایدن دیار نییە.  

  

هاوکات پێگەى "زە گارديان" بەريتانى بڵاويكردووەتەوە، ترەمپ و ميلانيا لەكاتى گەشتەكەيان بۆ كليفلاند بۆ ئەنجامدانى ديبەيت لەگەڵ جۆ بایدنی ڕكابەرەكەى بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو توشى كۆرۆنا بوون.    

  

هێما بۆ ئەوەشكراوە، لەناو فڕۆكەكەدا هۆپ هيكسى تێدا بووە كە يەكێكە لە ژنە گەورە ڕاوێژكارەكانى ترەمپ، ناوبراو توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا بووە و لەڕێگەى ئەوەوە توشبوون.    

  

ماڵپەڕەكە ڕونيشيكردوەتەوە، دواى ئەوەى پشكنينەكان توشبوونى هۆپ هيكسيان سەلماندووە، پشكنين بۆ سەرجەم ئەوانە كراون كە لەناو فڕۆكەكەدا بوون، دەركەوتووە ترەمپ و ميلانياش توشبوون.