گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەى دارایی پێشنیازى قەرزى بەپەلە بۆ دابینکردنى موچە ئاشکرادەکات

2020.10.02 - 18:46
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی پێشنیازى قەرزى بەپەلە  بۆ دابینکردنى موچە ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

بڕیاردەرى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، کورتهێنانى ئێستاى بودجە کاتییە کە بەهۆیەوە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران دواکەوتووە، پێویستە وەزیرى دارایی بەپەلە بجوڵێت بۆ قەرزکردن لە بانکەکان یان بانکى ناوەندى بەمەبەستى دابینکردنى موچە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سەفار بە کەناڵى فەرمى عێراقییە ئیخبارییەى ڕاگەیاندووە "لەئەگەرى چاوەڕوانى پێشکەشکردنى پڕۆژەى بودجە یان پێشکەشکردنى یاساى نوێی قەرز، ئەم پرسە زیاتر لە هەفتەیەک یان 10 ڕۆژ دەخایەنێت".

 

وتیشى "وەزیرى دارایی دەسەڵاتى گرتنەبەرى ڕێوشوێنى خێراى هەیە، چونکە کورتهێنانى ئێستا کاتییە".

 

ئەحمەد سەفار جەختیکردووەتەوە "لە عێراق قەیرانی دارایی بونی نییە، چونكە خاوەنی چەندین سەرچاوەیە، بەڵام دەوڵەت و حكومەت دەستیان بەو سەرچاوانە ناگات، بۆیە ئەو كورتهێنانە داراییەی كە ئێستا هەیە، كورتهێنانێكی كاتییە و قەرزەكەش قەرزێكە بۆ ماوەیەكی كورتخایەن و دەكرێت ئەو كورتهێنانە لە ئایندەدا چارەسەربكرێت".

 

ئاماژەی بەوەشدا كە لەپێناو دەرچون لەو دەستەوەستانە گەورەیە پێشنیار بۆ حكومەت كراوە كە وەزیری دارایی بجوڵێت بۆ پێشنیاری قەرزكردنی بەپەلە لە بانكە عێراقییەكان یاخود بانكی ناوەندی بۆ پێدانی موچە، دواتر پاش دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان لە هەفتەی داهاتوو دۆخە ئاساییەكە دەگەڕێتەوە ئەوەش دوای كۆتاییهاتنی رێوڕەسمی زیارەتكارانی چلە.

 

پێشتر رۆژنامەی "سەباح"ی نیمچە فەرمى بڵاویکردبووەوە، بۆ چارەسەری كێشەی موچەی فەرمانبەران حكومەت و پەرلەمانی عێراق بیر لە چەند چارسەرێك دەكەنەوە كە یەكێك لەوانە ئەوەیە حكومەتی عێراق تاوتوێی پێشنیارێك بۆ كەمكردنەوەی موچەی بنەڕەتی فەرمانبەران دەكات بە رێژەی لەسەدا 30.  

 

بەڵام ئەحمەد حاجی رەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاندبوو، هەر كەمكردنەوەیەكی موچەی فەرمانبەران بەبێ یاسا ناتوانرێت تێپەڕێنرێت و عێراق توانایەكی ئابوری وای نییە بۆ فرۆشتنی سەنەدەكانی بەمەبەستی پڕكردنەوەی كورتهێنان.