ناس کورد-
دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق ڕایگەیاند، داهاتى مانگى ڕابردووى دەروازە سنورییەکان زیاتر بووە لە 100 ملیار دینار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەیاننامەیەکى دەستەکە کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، کۆى داهاتى بەدەستهاتووى گومرگى و باج بۆ مانگى ئەیلول لە دەروازە سنورییەکان (100,979,929,000) ملیار دینار بووە.
جەختیکردووەتەوە لەبەردەوامى هەوڵەکانى بۆ زیادکردنى داهاتى دەوڵەت و تێپەڕاندنى قەیرانى دارایی کە وڵاتى پێدا تێدەپەڕێت، لە رێگەى کارکردن بەشێوەى تیم و رێکخستنى کارەکان لەژێر رێنماییەکانى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران، بۆ سەپانددنى شکۆى دەوڵەت.
ماوەى چەند مانگێکە داهاتى دەروازە سنورییەکانى عێراق بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە، دواى کۆنتڕۆڵکردنى دەروازەکان لەلایەن حکومەتەوە بە هێز.