گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەرمى شێخی پێشكەشكارانی عێراق لە تورکیاوە دەگەڕێنرێتەوە

2020.10.02 - 16:38
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمى شێخی پێشكەشكارانی عێراق لە تورکیاوە دەگەڕێنرێتەوە

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاریدا تەرمى نیهاد نەجیب پێشکەشکارى دیارى عێراقى لە تورکیاوە بۆ عێراق بگەڕێنرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى کازمى لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کازمى وەڵامى داواى خانەوادەى  نیهاد نەجیب پێشکەشکارى دیارى عێراقى داوەتەوە بۆ گواستنەوەکەى تەرمى نیهاد لە تورکیاوە بۆ عێراق و بەخاکسپاردنى لە عێراق لەسەر وەسیەتى خۆى.

 

دوێنێ پێنج شەممە، نیهاد نەجیب دواى ململانێیەکى زۆر لەگەڵ نەخۆشى لەتەمەنى 71 ساڵدا لە تورکیا کۆچى دواییکرد.

 

نیهاد نەجیب لەکەرکوک لەدایک بووە، پێشکەشکارێکى دیارى عێراقى بوو، ماوەى زیاتر لە چوار دەیە وەکو پێشکەشکار کاریکرد.