گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای جێگرەکەى ترەمپیش ڕاگەیەنرا

2020.10.02 - 15:00
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای جێگرەکەى ترەمپیش ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، مایک پێنس، جێگری سەرۆکى ئەمریکا و هاوسەرەکەى پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان کردووە و ئەنجامەکەشی نێگەتیڤ بووە، واتە توش نەبوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوای ئەوەى ئەمڕۆ هەینی، 2ی تشرینی یەکەمی 2020، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا و میلانیای هاوسەری توشبوونیان بە کۆرۆنا ڕاگەیاند، گەورە بەرپرسانی کۆشکی سپی و تەنانەت ڕکابەرە سەرسەختەکەى ترەمپیش بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەى ساڵی داهاتوو پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجام دا.

 

پێشتر مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ئەنجامی پشکنینی خۆی و هاوسەری ڕاگەیاند، ئەوانیش نێگەتیڤ دەرچوون.

 

هاوکات جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکاش کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان دیبەتێکی ئەنجامدا پشکنینی کردووە بەڵام تائێستا ئەنجامەکەى ڕانەگەیەنراوە.

 

زیاتر بخوێنەوە: ئەو کچە شۆخەى ترەمپی توشی کۆرۆنا کرد

 

میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن، پێدەچێت بایدنیش توشی کۆرۆنا بوو بێت بەڵام هێشتا هیچ ڕونکردنەوە و لێدوانێک بە فەرمی ڕانەگەیەنراوە.