گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئامارەکان زۆر زیاترن لەوەى ڕادەگەیەنرێن’’

’’گریان و ناڵەناڵەی توشبووان’’.. دۆخی کۆرۆنا لە سلێمانی لەزاری پزیشکێکی پسپۆڕەوە

2020.10.02 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
’’گریان و ناڵەناڵەی توشبووان’’.. دۆخی کۆرۆنا لە سلێمانی لەزاری پزیشکێکی پسپۆڕەوە

ناس کورد-

پزیشکێکی هەناوی پسپۆڕ ڕایگەیاند، لەئێستادا لە نەخۆشخانەی هەناوی فێرکاری لە سلێمانی 100 قەرەوێڵە تەنها دانراوە بۆ نەخۆشەکانی کۆرۆنا، "ئەمە لە پاڵ نزیکەی 200 قەرەوێڵەی نەخۆشخانەی دیکە کە لەم شارەدا دانراوە بۆ کۆرۆنا و لە ئێستادا هەمووی فوڵ نەخۆشن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانیاری نوری ئاغەل، پزیشکی هەناوی لە سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوکی نوسیویەتی، "گەر ئەم ساتە خوا نەکردە یەکێکتان تووشی کۆرۆنا ببن بە خراپی، جێگە نییە خۆتی لێ چارەسەر بکەیت."

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "سبەی جارێکی دیکە دەبێت بە بێدەسەڵاتییەوە گوێ بگرمەوە بۆ ئاه و ناڵەی پەنجا بۆ شەست نەخۆش بەیەکەوە، وەڵامی پرسیارە نەبڕاوەکانی کەس و کاری نەخۆش بەمەوە کە دەڵێن کەی باوکمان براکەمان دایکمان کوڕەکەم کچەکەم دەردەکەن لە نەخۆشخانە و منیش وەڵامم پێ نییە چوونکە وەزعی نەخۆشەکە ئەوەندە خراپە بەس چاوەڕێی مردنەکەین. دیسان گوێ بگرمەوە بۆ ڕاکە ڕاکەی ئەو خەڵکە بۆ پەیداکردنی پلازما و کڕینی دەرمانی گران و گریانی نەخۆشی بێ مورافق کە کەس ناوێرێت بچێت بە دیارییەوە بێت."

 

باسی لەوەشکردووە، "ئەمە جگە لەو دەیان نەخۆشەی کە ڕۆژانە لە عیادە ئەیان بینم و پارەیان پێ نەماوە بە ئۆکسجین کڕین و دەرمان کڕین و چیرۆکی مردنی دایک و باوکی خەڵک (بە زیادە) و لە مردن گەڕانەوەی سەدان نەخۆش! جگە لەو هەموو تەلەفونەی ڕۆژانە بۆم یەت و چیرۆکی خنکانی نەخۆش کە ناتوانێت هەناسە بدەن."

 

"دەم و چاوی پزیشک و کارمەندی بێ مووچە ببینم کە بەردەوامن لە دەوام لەگەڵ ئەوەی ئەو دەوامە وەکو خۆ خستنە خوارەوەیەک وایە و نازانیت قاچت دەشکێت یان دەمریت و هێشتا مووچەمان وەرنەگرتووە."

 

لە کۆتاییدا دەڵێت، "ئەم هەموو نەگبەتییە لەبەر ماسک نەبەستنێک، دەعەوتێک، تەعزییەکی بێمانا، کۆڕ و کۆبوونەوەیەکی حزبی و ئاینیی و عەشایری، لەبەر دەست نەشۆردنێک".