ناس کورد-
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، "لەسەر ھێرشەکەی ھەولێر لەگەڵ ئەمریکا لەسەر خەتین و ھاوکارییان دووپات کراوەتەوە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ هەینی، 2ی تشرینی دووەمی 2020، سه‌فین دزه‌یی بە میدیای حزبەکەى وتووە، “ئه‌و هێرشانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دیپلۆماسیه‌تی هه‌ولێر ناكات، ئه‌وه‌ی تائێستا په‌یوه‌ندییان پێوه كردووین و له وه‌زاره‌تی ناوخۆش په‌یام ده‌رچووه، هه‌موو لایه‌ك پشتیوانی‌یان له په‌یامه‌كه كردووه و ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر كونسوڵخانه‌كان نه‌بووه و به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵیان، هه‌ر نیگهرانییەکیان هه‌بێت وه‌ك حكومه‌ت ئاماده‌ین هاوكارییان بكه‌ین، دوای رووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندیمان بە كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند كونسوڵخانه‌یه‌كی دیكه‌وە هه‌بووه، جگه له‌وه‌ش، هێزی هاوپه‌یمانان لێره، له‌گه‌ڵ لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند له په‌یوه‌ندیدا بوون، ئه‌وه‌ی كه تایبه‌تمه‌نده به كاری ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه ئه‌وه خه‌ڵكی تایبه‌تمه‌ند قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی په‌یوه‌ندییان كردووه و بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه”.
سەفین دزەیی ڕووداوەکە بە "دەستپێکێکی خراپ" دەزانێت و دەڵێت، "به‌داخه‌وه ئه‌و ڕووداوه ده‌ستپێكێکی خراپه، ئه‌و ئه‌من و ئاسایشه‌ی كوردستان خه‌ڵكانێك چاویان پێی هه‌ڵنایه‌ت، ده‌یانه‌وێت تێكی بده‌ن، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایش و نێرده دیپلۆماسییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و سه‌روگیانی خه‌ڵكی كوردستان به تەواوی پێكهاته‌كانه‌وه، هه‌موو هه‌نگاوێك دهگرێتەبە”.
له‌باره‌ی هه‌بوونی سیسته‌می پاتریۆت بۆ پارێزگاریی له بنكه‌ی هاوپه‌یمانان سەفین دزه‌یی ده‌ڵێت: "دوای ڕووداوه‌كانی به‌غدا و دوای مانگی 1ی ئه‌مساڵ، به‌ڵێ ئه‌م سیسته‌مه له بنكه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ كۆی ناوچه‌كه دانراوه، یانی بۆ شوێنێكی دیاریكراو نییه، یان بۆ كونسوڵخانه‌یه‌ك بێت، هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بكرێت، بێ گومان بۆ پاراستنی ناوچه‌کە دەبێ سوود لە سیستەمەکە وه‌ربگیرێت".
له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر، دزه‌یی راشیگه‌یاند: “ده‌بێت به‌غدا به‌جدی كار بكات و قه‌ناعه‌ت بكات به نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتان، كه گیانیان پارێزراو دەبێت، ئامانجیش لە هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر دیار نییه و لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت، هیوادارین به پیلان نه‌بێت، له هه‌ر حاڵه‌تێكدا حكوومه‌ت سووره له‌سه‌ر پاراستنی ئارامیی كوردستان”.