گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەڵمانیا وادەى پەسەندکردنی یەکەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنای ئەوروپی ئاشکرا کرد

2020.10.02 - 13:32
ئەڵمانیا وادەى پەسەندکردنی یەکەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنای ئەوروپی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

ئەڵمانیا ڕایگەیاند، سەرەتای ساڵی داهاتوو یەکەم ڤاکسنی دژە کۆرۆنای ئەوروپی پەسەند دەکرێت بۆ بەکارهێنان.

 

سەرۆکى دەستەى ڕێکخستنی ڤاکسینەکان لە ئەڵمانی بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز قسەى کردووە و پێشبینی دەکات ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەرەتای ساڵی 2021 ڕەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی بدرێت بەڵام هۆشداری دەدات لەوەى دەستکردنی بە کوتانی خەڵکی کاتی دەوێت.

 

تاقیکردنەوە تەختییەکانی ڤاکسینەکە کە لە ناوەندی توێژینەوەی نەخۆشییەکان لە ئەڵمانی بەڕێوەدەچێت لەسەر 30 بەشداربووی خۆبەخش ئەنجام دەدرێت کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 50 ساڵدایە.