ناس کورد-
ئهمینداری گشتیی یهكگرتوو پرسهنامهیهك ئاڕاستهی "خانەوادە و سەرجەم کەسوکار و هاوڵاتیانی ئیزیدی دهكات" بەبۆنەی كۆچی دوایی بابەشێخ، ڕابەری ڕۆحی ئیزیدیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ هەینی، 2ی تشرینی یەکەمی 2020، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بەبۆنەی کۆچی دوایی جەنابی بابەشیخ رابەری رۆحی هاونیشتمانیانی ئیزیدی ، لەناخی دڵمانەوە پرسەو سەرەخۆشی وهاوخەمی خۆمان بۆ بەرێزان خانەوادەی کۆچکردوو جەنابی میری ئیزیدیان وسەرجەم کەسوکارو هاووڵاتیانی ئیزیدی پێشکەش ئەکەین و لەخواداکارین رۆحی ئاسودەبێ وبەررەحمەت ودلۆڤانی خوا کەوتبێ".
دەشڵێت، "جەنابی بابەشێخ کەسایەتیەکی ئاشتیخوازو نیشمانپەروەرو دۆستێکی بەرێز بوو، هەمیشە لەکۆششی پێکەوەژیان وئارامی کۆمەڵایەتیدا بوو، کۆتایی خەمتان بێ."
شەوی ڕابردوو شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل، ناسراو بە بابەشێخ، ڕێبەری ڕۆحیی کوردانی ئێزدی لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دواییکرد، ئەمڕۆش تەرمەکەی دەبرێتەوە شێخان و لەوێ بەخاکدەسپێردرێت.