گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نێچیرڤان بارزانی تویتێکی لەسەر توشبوونی ترەمپ و هاوسەرەکەى بە کۆرۆنا کرد

2020.10.02 - 10:16
نێچیرڤان بارزانی تویتێکی لەسەر توشبوونی ترەمپ و هاوسەرەکەى بە کۆرۆنا کرد

ناس کورد-

لە یەکەم کاردانەوەى بەرپرسانی هەرێم لەبارەى توشبوونی ترەمپ و هاوسەرەکەى بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ هەردووکیان دەخوازێت.

 

نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا دەڵێت، "نزا دەکەم بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا و خاتوو میلانیای ترەم و دڵمان لایەتی، هیوادارم ئەوان و هەموو ئەوانەشی توش بوون بە کۆرۆنا بە زوویی چاکببنەوە."

ئەمڕۆ هەینی، 2ی تشرینی یەکەمی 2020، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "ئەمشەو، پشکنینی میلانیا و من بۆ کۆڤید-19 پۆزەتیڤ بوو، دەستبەجێ دەستدەکەین بە کەرەنتینە و پرۆسەی چاکبوونەوەمان. ئێمە پێکەوە تێی دەپەڕێنین."

 

پزیشکەکەى ترەمپ لە ئاژانسی ئاسۆشییەتد پرێسی ڕاگەیاند، ترەمپ لە کارەکانی خۆی بەردەوام بەبێ بچڕان بەردەوام دەبێت بەڵام لە کەرەنتینەدا دەمێنێتەوە.    

  

لەدوای توشبوونی، دەستبەجێ ترەمپ میتینگی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی لە فلۆریدا هەڵوەشاندەوە.