گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى یەکەم بارانی پایزە لە شارەکانی هەرێم دیاری کرا

2020.10.02 - 10:01
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى یەکەم بارانی پایزە لە شارەکانی هەرێم دیاری کرا

ناس کورد-

كەشناسێكى دياری عێراقى دەڵێت، ئەمڕۆ هەينى  لە شارەكانى باكور (هەرێمی کوردستان) لە هەندێك ناوچە باران دەبارێت و ڕۆژى شەممەش، بارانێكى كەم لە ناوچەكانى بەغدا و چەند پارێزگايەكى تر دەبارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سادق عەتيە لە هەژماری خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبوك بڵاويكردوەتەوە، ئەڕۆ هەینی، 2ی تشرینی یەکەمی 2020، لە شارەكانى هەرێم "سلێمانى، هەولێر، دهۆك" و نەينەوا و لە چەند ناوچەيەكى پارێزگاكانى سەڵاحەدين و باكورى ديالە ئەگەرى بارانبارينێكى كەم لە چەند ناوچەيەك هەيە.

 

ئەو كەشناسە عێراقيە ڕونيشيكردوەتەوە، هەروەها ڕۆژى شەممە وردە بارانى كەم لە ناوچەكانى بەغداى پايتەخت و ديالە و ناوچەكانى ئەنبار و سەڵاحەدين دەبارێت، هەروەها دهۆك و نەينەوا و سلێمانى و هەولێريش.

 

بەپێى پێشبينيەكان، شەوى ڕۆژى يەكشەممەش بارانى كەم و پچڕپچڕ لە چەند ناوچەيەكى شارەكانى فوراتى ناوەڕاست و ناوچەكانى سەماوە و ميسان و واست و ديالە دەبارێت.

 

سەبارەت بە هۆكارەكانيش عەتیە دەڵێت، ئەوەش بەهۆى شەپۆلێكى ساردى كورتەوە لە چينە باڵاكانى نزمە پاڵەپەستۆى سارد لەسەر ڕوسياوە، لەوانەشە نزمە پاڵەپەستۆكە بگۆڕێت و كاريگەرى لەسەر عێراقيش هەبێت.