گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

واشنتن کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی سزا دا تەنها لەبەرئەوەى بەسەر ئێراندا فڕیوە

2020.10.02 - 09:16
واشنتن کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی سزا دا تەنها لەبەرئەوەى بەسەر ئێراندا فڕیوە

ناس کورد-

بەهۆى بەكارهێنانى بواری ئاسمانیی ئێرام، ولايەتە یەکگرتووەکانی ئەمريكا بەبڕى 400 هەزار دۆلار سزاى دارايى كۆمپانيايەكى فڕۆکەوانیی ئيماراتى دا.

 

سەرچاوەكانى هەواڵى ئەمريكا بڵاويانكردوەتەوە، بەهۆى بەكارهێنانى بەشێك لە بواری ئاسمانى ئێران بۆ گەشتەكانى لە ساڵى 2019دا، واشنتن سزاى دارايى بەبڕى 400 هەزار دۆلار بەسەر كۆمپانياى فڕۆكەوانى ئيماراتدا سەپاندوە.

 

ئەوەش هاتووە، نوسينگەى پاراستنى بەكاربەر لە كەرتى فڕۆكەوانى سەر بە وەزارەتى گواستنەوەى ئەمريكا لە لێكۆڵينەوەيەكدا جەختیکردووەتەوە كە بۆ ماوەى 19 ڕۆژ لە مانگى حەوتى ساڵى 2019دا فڕۆكەكانى ئيمارات بەشێكى بواری ئاسمانى ئێرانيان بەكارهێناوە.

 

ئەمريكا تێپەڕبوونی بەسەر ئاسمانى ئێراندا قەدەغەکردووە کە بەشێکە سزا ئابورییەکانی سەری.

 

لاى خۆشيەوە دەستەى فڕۆكەوانى ئيمارات بۆ ئيدارەدانى گواستنەوە بڵاويكردوەتەوە کە ئەو بابەتە بەهۆى هەڵەيەكەوە بووە و چارەسەری بابەتەکەى کردووە.

 

دواى كشانەوەى لە ڕێكەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ ئێران لەساڵى 2015ەوە، سزاكانى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا بۆ سەر تاران و هاوپەيمانى زياديان كردووە.