ناس کورد-
بانکی ڕافیدەین خەرجکردنی تەواوی موچەى مانگی تشرینی یەکەمی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی عێراقی ڕاگەیاند و سەرجەمیان موچەکەیان وەرگرتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، بانکى ڕافیدەین دەستپێکردنى دابەشکردنى موچەى خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى بۆ مانگى تشرینى یەکەم ڕاگەیاند.
نوسینگەى ڕۆژنامەوانى بانکەکە وتیشی، "بە بڕیارى وەزیرى دارایى عێراق بانکەکە دەستیکرد بە خەرجکردنى موچەى مانگى تشرینى یەکەمى خانەنشینانى مەدەنى و سەربازیی عێراق".
بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکەى بانکى ڕافدەین خەرجکردنى موچەکە لەڕێگەى کارتى ئەلەکترۆنییەوە دەبێت.
دابەشکردنى موچەى خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى عێراق لە کاتێکدایە کە بەهۆى کورتهێنان لەدابینکردنى موچەدا دابەشکردنى موچە لەعێراق دواکەوت و نزیکبووەتەوە لە 44 ڕۆژ و بەو هۆیەوە فەرمانبەران لە ناوچە جیاوازەکانى عێراق هەڕەشەى گردبوونەوە و خۆپیشاندان دەکەن.