ناس کورد-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا توشبوونی خۆی و میلانیای هاوسەری بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و خرانە کەرەنتینەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ هەینی، 2ی تشرینی یەکەمی 2020، ترەمپ لە تویتێکدا دەڵێت، "ئەمشەو، پشکنینی میلانیا و من بۆ کۆڤید-19 پۆزەتیڤ بوو، دەستبەجێ دەستدەکەین بە کەرەنتینە و پرۆسەی چاکبوونەوەمان. ئێمە پێکەوە تێی دەپەڕێنین."
Tonight, @FLOTUS and I tested positive for COVID-19. We will begin our quarantine and recovery process immediately. We will get through this TOGETHER!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) October 2, 2020
توشبوونی ترەمپ و هاوسەرەکەى دوای ئەوە دێت چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەگەڵ گەورە ڕاوێژکارێکی کە ئەو توشی ڤایرۆسەکە بوو بوو سەردانی هێزی ئاسمانی ئەمریکایان کرد.
هەر دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، بۆرسەى ئەمریکا بە ڕێژەیەکی زۆر دابەزی.