ناس کورد-
دووگ و به‌ز و چه‌وریی ئاژه‌ڵ یه‌کێکه له‌و بابه‌تانه‌ی که له‌زانستی پزیشکیدا زۆرترین مشتوومڕی له‌سه‌ره، کە هەندێکیان ئاماژه به سووده‌کانی ده‌که‌ن و بەشێکی ترشیان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌سه‌رزیانه‌کانی، پزیشکێکی پسپۆری زانستیی خۆراکیش دەڵێت، پێویستە دووگ تەنها لەکاتی ڕێجیمی (کیتۆ) بەکاربەهێنرێت، ڕۆژانە و بەبەردەوامی نەخورێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لەبارەی خۆاردنی دووگ و به‌زو چه‌وریی ئاژه‌ڵ و کاریگەری لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دەڵێت: " دووگ وبه‌ز و چه‌وری ئاژه‌ڵ یه‌کێکه له‌و بابه‌تانه‌ی که له‌زانستی پزیشکیدا زۆرترین مشتوومڕی له‌سه‌ره، چونکه کۆمه‌ڵێک توێژینه‌وه ئاماژه به سووده‌کانی ده‌که‌ن و زۆربه‌ی ناوه‌ند و ڕێکخراوه ته‌ندروستییه‌کان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌سه‌ر زیانه‌کانی".
ئەو پسپۆڕەی خۆراک ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە: " کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریکی بۆ نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که نابێت چه‌ورییه چڕه‌کان زیاتر( % 5 بۆ 10 ) له‌سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی پێداویستی ئه‌و که‌سه پێک بێنێت، بەجۆرێک ئەو که‌سەی که کێشی لەشی ( 70 ) کیلۆ گرامە، پێویسته ڕۆژانە نزیکه‌ی ( 13 گرام تا 19 گرام ) چه‌وریی چڕ بخوات".
جەختیلەوەشکردووەتەوە: "چه‌وریی چڕ له خۆراکی تردا هه‌یه وه‌ک هێلکه، شیر، پێستی مریشک، ڕۆنی ئاژه‌ڵ، هه‌مبه‌رگر، کنتاکی باستڕمه و گه‌س و که‌باب".
ئەو پزیشکە پسپۆرە دەشڵیت: "دووگ و به‌ز و چه‌وری ئاژه‌ڵ کاتێک به‌سووده که ئاژه‌ڵه‌که به گژوگیا وعه‌له‌ف به‌خێوکرا بێت، نه‌وه‌ک عه‌لەفی دروستکراو و هۆرمۆنات و پاشماوه‌ی خواردنی پێدرابێت".
ئاماژەی بەوەشداوە: "دووگ و چەوەری ئاژەڵ لە ڕێجیمی ( کێتۆ) کە یەکێکە لە ڕێجیمە سەرکەوتووەکان بۆ دابەزاندی کێش بەکاردەهێنرێت، بەڵام تەنها بۆ ماوەیەکی دیارکراوە و زۆرینەی پزیشکەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەو جۆرە چەورییە تەنها لەکاتی ئەو ڕێجیمەدا بە کاربهێنرێت، نەوەک بە بەردەوامی".
ژاژڵه‌یی بە پێویستزانیوە، هاووڵاتیانی کوردستان ئەوە بزانن کە نابێت دووگ و چەوەریی ئاژل ڕۆژانە و بەردەوامی بخورێت ،چونکە ئەو بۆچوونە هەڵەیە .
ئامۆژگاری ئەو کەسانەش دەکات کە تامەزرۆی خواردنی دووگ و چەوریی ئاژەڵن و دەڵێت: " له پێناو خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ته‌سکبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان و مەترسی جه‌ڵته، خواردنی دووگ و به‌زو چه‌وریی ئاژه‌ڵ پێویسته که‌م بکرێته‌وه و هه‌موو ڕۆژێک نه‌خورێت و له‌دوو پارچەی بچوک زیاتر نەبێت".