ناس کورد-
لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لهپهرلهمانى كوردستانئیدانەی ئیدانەی ئەو ھێرشە دەکات کە شەوی ڕابردوو کرایەسەر ھەولێر و داوای لێکۆڵینەوەی جدییش لەسەر ڕووداوەکە دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2020، لەڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ھێرشێکی ترسنۆکانە لەدوورەوەو لەڕێگەی مووشەکی لەرزۆکەوە کرایەسەر ھەولێرو خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە، ئێمە لەلیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی ئەو ھەوڵە نەزۆک و ترسنۆکانە دەکەین"
ئاماژەی بەوەشكردووە: " ھاوکات داوا لەوەزارەتی ناوخۆو ئەنجوومەنی ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێم دەکەین لێکۆڵینەوەی جدی بکەن لەسەر ھێرشەکە و ئەو دەستە ڕەشەش ئاشکرا بکەن كه لەپشتییەوە بووە."
شەوى رابردوو سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر و سێ موشەکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنەخوارەوە و لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان و بەشێک لە بەرپرسانى هەرێم حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى تۆمەتبار کرا.