کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشكرای كرد، دەسەڵاتدارانی ئێران دوو مێردمنداڵی خوار تەمەنی 17 ساڵیان بەنهێنی لەسێدارە داوە و پێشتر سزای جەستەیی دراوون، كە ئەمەش پێشێلكردنێكی بەرچاوی مافی منداڵان و یاسای نێودەوڵەتییە. . لە راگەیەندراوێكی رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیدا ئاماژە بە لە سێدارەدانی دوو منداڵ بە ناوەكانی (مەهدی سوهرابی فەڕ و ئەمین صەداقەت) دەكات كە لە 25 نیسان لە زیندانی عادل ئابادی ناوچەی شیرازی ئێران، لەسێدارەدراوون. . بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، دەسەڵاتدارانی ئێران دوو ساڵە ئەو منداڵانەی دەستگیر كردووە بەتۆمەتی دەستدرێژی سێكسی، و دادگا فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەركردوون، و بەهۆی كەمی تەمەنیانەوە هۆشیان بەوە نەشكاوە كە لەسێدارە دەدرێن، و دەسەڵاتدارانی ئێران لە سێدارەدانیانی لە خێزان و بنەماڵەكانیان شاردۆتەوە. . لەو بارەیەوە فیلیب لۆسەری بەڕێوەبەری لێكوڵینەوە لە ڕێكخراوی لیبَوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت "ئێران بە ئاشكرا یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەكات و لە سێدارەدانی كەسانی خوار 18 ساڵ بە تاوان هەژمار دەكرێت، و لەوەش خراپتر پێش لە سێدارەدانیان سزای جەستەیی داوون. . كۆماری ئیسلامی ئێران لەو وڵاتانەیە كەزۆرترین لە سێدارەدانی تێدا جێبەجێ دەكرێت، بە تایبەت منداڵان، و بەگوێرەی ئاماری ئەو ڕێكخراوە لە ساڵانی 1990 تاوەكو 2018 ئێران 97 منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵی لە سێدارەداوە و 90 منداڵی دیكەش لە چاوەڕوانی لە سێدارەدانن.