ناس کورد-
وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی رابردو بڵاوكردەوە كە زیاتر لە 78 ملیۆن بەرمیل هەناردە كراوە و داهاتەكەی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای "سۆمۆ" لە مانگی رابردودا 78 ملیۆن و 388 هەزارو 619 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە و داهاتەكەشی زیاتر لە سێ ملیار و 167 ملیۆن و 434 هەزار دۆلار بوە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە تێكڕای هەناردەی رۆژانە دوو ملیۆن و 613 هەزار بەرمیل بوە و تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك نەوتیش 40.407 دۆلار بوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە مانگی رابردودا هیچ بڕە نەوتێك لە كێڵگەی "گەیارە"وە هەناردە نەكراوە.