گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبەر رەفتارە نامۆكەیان لەگەڵ سەردانكەرانی پاركێك پێنج توتی لێك جیا کرانەوە

2020.10.01 - 15:29
App store icon Play store icon Play store icon
لەبەر رەفتارە نامۆكەیان لەگەڵ سەردانكەرانی پاركێك پێنج توتی لێك جیا کرانەوە

ناس كورد-

بەهۆی جنێودان و قسەوتن بە سەردانكەران، پاركێكی سروشتی ئاژەڵان لە بەریتانیا، ناچاربو بە گواستنەوەی پێنج توتی لە قەفەسە سەرەكییەكەیان لە دەروازەی باخچەكە و جیاكردنەوەیان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

پاسەوانانی پاركەكە كە دەكەوێتە سەر كەناری لینكۆنشێر لە دەریای باكور، رایانگەیاندوە، ئەو پێنج توتییە بەردەوام هانی یەكتریان داوە بۆ جنێودان.

 

پێنج توتییەكە لەمانگی ئابی رابردو، هێنرانە پاركەكە و بەخێرایی بونە جێی سەرسوڕمانی كارمەندان بەهۆی زمانە پیسەكەیانەوە.

 

ستیڤ نیكۆڵز، سەرۆكی جێبەجێكاری پاركەكە بە ئاژانسی ئەسۆشیەتید پرێس-ی رایگەیاند، ئێمە راهاتوین لەسەر جێنودانی توتییەكان بەڵام نەك لەسەر جنێودانی پێنج توتی لە یەك كاتدا.

 

بەپێی قسەی نیكۆڵز توتییەكان گوازراونەتەوە و هەریەكەیان لە شوێنێكی جیاواز دانراون، وێڕای ئەوەی سەردانكەرانی پاركەكە چێژیان لێوەرگرتون و هیچ سكاڵایەكیشیان نەبوە.

 

بەرپرسێكی پاركەكە ئاماژەی بەوەداوە كە ترسی ئەوەیان هەیە ئەو پێنج توتییە، وشە ناشیرینەكانیان فێری توتییەكانی دیكە بكەن كە ژمارەیان 200 توتی دیكەیە لە پاركەكە.