گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانى بەرپرسێکى پەکەکە لەسەر شەڕى گەریلاکان و سوپاى تورکیا لەناو خاکى هەرێم 

2020.10.01 - 15:20
لێدوانى بەرپرسێکى پەکەکە لەسەر شەڕى گەریلاکان و سوپاى تورکیا لەناو خاکى هەرێم 

ناس کورد- 

ماوەى چوار ڕۆژە شەڕى قورس لەنێوان گەریلاکانى پارتى كرێكارانى كوردستان "پەكەكە" و سوپاى توركيا لە چەند ناوچەيەكى پارێزگاى دهۆك و قەزاى زاخۆ بەردەوامە و توركيا هەوڵ دەدات بچێتە ئەو ناوچانەوە.

 

كاوە شێخ موس، بەرپرسى ڕاگەياندنى پەكەكە لەلێدوانێکى بۆ ماڵپەڕى "بغداد اليوم" کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئاماژەى بەوە کردووە، ماوەى چوار ڕۆژە سوپاى توركيا بەرەو ناوچەى حەفتانين لەنێوان دهۆك و زاخۆ پێشڕەوى دەكات، هێزەكانى پەكەكەش بەرپەرچيان دەدەنەوە و شەڕى قورس بەرپا بووە و چەندين كوژرا و لە ڕيزەكانى سوپاى توركيا كەوتوەتەوە.

 

هێماى بۆ ئەوەشكرد، ئێوارەى ڕۆژى (سێشەممە)ى رابردوو سوپاى توركيا دابەزينێكى ئاسمانى لە ناوچەى حەفتانين ئەنجامداوە و ئێستا خەريكى دروستكردنى بارەگاى سەربازييە لە ناوچەكە.

 

ماوەى نزيكەى ساڵێكە توركيا بە بيانوى شەڕى پارتى كرێكارانى كوردستان هێرش و بۆردومانەكانى بۆ سەر ناوچەكانى هەرێمى كوردستان چڕكردوەتەوە و بەهۆى ئەوەشەوە چەندين هاووڵاتى مەدەنى شەهيد بوون و تەنانەت ئۆتۆمبێلێكى هێزى پاسەوانى عێراقيشى بۆردومانكرد كە تێيدا دوو ئەفسەر يەكيان بە پلەى ليوا شەهيد بون.