گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاژانسێک: ئەو بنکە سەربازییەی ئەمریکا لەھەولێر ھێرشیکرایە سەر نزیکترینە لەسنوری ئێرانەوە

2020.10.01 - 13:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئاژانسێک: ئەو بنکە سەربازییەی ئەمریکا لەھەولێر ھێرشیکرایە سەر نزیکترینە لەسنوری ئێرانەوە

ناس کورد-   

ئاژانسی "میهر"ی ئێرانی دەڵێت: ئەو بنكە سەربازییەی ئەمریكا لە هەولێر كە شەوی رابردو بە موشەك هێرشی كرایە سەر، نزیكترین بنكەی ئاسمانی ئەمریكایە لە سنوری ئێرانەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاژانسە ئێرانییەكە لەزاری چەند سەرچاوەیەكی عێراقییەوە بڵاویكردۆتەوە كە هێرشە موشەكییەكەی شەوی رابردو بنكەی سەربازیی هەریری لە هەولێر كردۆتە ئامانج كە هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیرن.

 

هەروەك ئاماژەی بەوەشداوە كە لە هێرشەكەدا سێ موشەك لە بنكەی سەربازیی هەریر كەوتونەتە خوارەوەو هێرشەكەش برینداری لێكەوتۆتەوە كە بە هەلیكۆپتەری سەربازی ئەمریكی لە هەریرەوە بۆ نەخۆشخانەكانی هەولێر گوازراونەتەوە.

 

ئاژانسەكە نوسیویەتی"بنكەی سەربازی هەریر، بە 115 كیلۆمەتر دوری، بە نزیكترین بنكەی ئاسمانی ئەمریكا لە سنوری ئێرانەوە دەژمێردرێت."