گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی كرێكارە بیانییەكان لە عێراق ئاشكرا كرا

2020.10.01 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی كرێكارە بیانییەكان لە عێراق ئاشكرا كرا

ناس کورد- 

شارەزایەکى ئابورى عێراقى ئاشکراى کرد، زیاتر لە 750 هەزار کرێکارى بیانیى لەعێراقدا هەیە کە بەشێکیان بەشێوەیەکى ناڕەسمى دەستیانداوەتە کارکردن و 22 هەزاریان بەشێوەیەکى یاسایى لەبازاڕەکانى عێراقدا کار دەکەن و ئەوانەش کاریگەرییان لەسەر ڕێژەى بێکارى هەیە بەگوێرەى ئەوەى بەکرێیەکى کەمتر لەکرێکارە عێراقییەکان کار دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

باسم ئەنتوان، شارەزاى ئابوورى عێراق بەڕۆژنامەى (سەباح)ى ڕاگەیاندووە، بێکارى لەکەرتى تایبەتدا زیاترە و 8 ملیۆن کرێکار هەیە دابەشکراونەتە سەر کەرتەکانى پیشەسازى و کشوکاڵ و گەشتوگوزار و خزمەتگوزارییەکان کە زیاتر لە 35% پێکدەهێنن و ئەوانەش وەکو فەرمانبەرانى دەوڵەت پێویستیان بەکۆمەڵێک ماف و خانەنشینى هەیە.

 

ئەنتوان ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، کەرتى پیشەسازى بووەتە مۆڵگەیەکى گەورە بۆ بێکارى و نزیکەى 50 هەزار کارگە تاڕادەیەک پەکیان کەوتووە و گەر ئەوانە بکەونەوە کار ئەوا پێویستیان بە بەرهەمى بیانیى نامێنێت.