گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیای فەرمی عێراق یادی خۆپیشاندانەكان دەكاتەوە

2020.10.01 - 12:57
App store icon Play store icon Play store icon
میدیای فەرمی عێراق یادی خۆپیشاندانەكان دەكاتەوە

ناس کورد- 

میدیای فەرمی عێراق یادی یەكەم ساڵڕۆژی خۆپیشاندانەكانی "تشرین"ی بەغدا و شارەكانیتری عێراق دەكاتەوە و بەمافی دەستوری خەڵكی دەداتە قەڵەم.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رۆژنامەی فەرمیی "الصباح" لاپەڕە (1)ی ژمارەی ئەمڕۆ (1ی تشرینی یەکەمی 2020)ی تەرخانكردووە بۆ یادكردنەوەی خۆپیشاندانەكانی تشرین كە دەوروبەری 600 كوژراو و هەزاران برینداری لێ كەوتەوە لە سەردەمی كابینەی عادل عەبدولمەهدی و گروپە چەكدارە نایاساییەكان تاوانباركران بەئەنجامدانی، لەلای خۆشییەوە حكومەتی مستەفا كازمی، بەڵێنى داوە بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد تێیدا و قەرەبووكردنەوەی قوربانییەكانی.

 

داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانی عێراقی خۆی دەبینییەوە لە چارەسەركردنی دۆسیەكانی بێكاریی و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی، وێڕای داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پێشوەختی پاك و بێگەرد بە یاسایەكی هەڵبژاردنی نوێ كە خواستەكانی گەلی عێراق بهێنێتەدی لە پەیوەست بە ژیانێكی ئازاد و شكۆمەندانە و بونیادنانی نیشتمان لەسەر بنەمایەكی دیموكراسی دروست.

 

رۆژنامەكە نوسیویەتی "یادەكە بۆتە خاڵێكی وەرچەرخان لەپێناو بەرنامەیەكی چاكسازی نیشتمانی هەمەلایەن كە لەسەر بنەمای ئەوە حكومەتی نوێی عێراق پێكهێنراوە تاوەكو داواكارییە رەواكانی خۆپیشاندەران بهێنێتەدی".