ناس کورد-
لیواى 30ى دەستەى حەشدى شەعبى راگەیەندراوێکى لەبارەى ئەو هێرشە موشەکییە بڵاوکردەوە کە ئەمشەو کرایە سەر شارى هەولێر و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ناوچەیەى موشەکەکانى لێوە ئاراستە کراوە ناوچەى هاوبەشن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دەستیانکردووە بە گەڕان و پشکنین بۆ دەستگیرکردنى ئەوانەى بەو کارە هەستاون و موشەکەکانیان ئاڕاستەى هەولێر کردووە و پڕۆسەى گەڕانەکە بەردەوامە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى لیواى 30ى دەستەى حەشدى شەعبى، ئەو ناوچەیەى کە موشەکەکانى لێوە ئاراستەى هەولێر کراوە ناوچەى هاوبەشى حەشدى شەعبى و سوپاى عێراقە و هێزەکانى پێشمەرگەش لەو ناوچەیەوە نزیکن.