گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوايەكيش دەكات

وەزيرى دارايى عێراق لەسەر تۆمەتێكى گەندەڵى وەڵامى كەناڵێكى ڕاگەياندن دەداتەوە

2020.10.01 - 00:07
App store icon Play store icon Play store icon
وەزيرى دارايى عێراق لەسەر تۆمەتێكى گەندەڵى وەڵامى كەناڵێكى ڕاگەياندن دەداتەوە

ناس کورد-

بەهۆى بڵاوكردنەوەى چەند تۆمەتێك دژى بەڕێوەبەرێكى گشتى، وەزيرى دارایى عێراق داوا لە كەناڵێكى ڕاگەياندن دەكات كە ماف بە بەڕێوەبەرەكە بدات وەڵام بداتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نوسينگەى راگەياندنى عەلى عەلاوى، وەزيرى دارايى عێراق بڵاويكردەوە، وەزارەت هەڵوێستى خۆى لەسەر پڕوپاگەندەكان دژى بەڕێوەبەرێكى گشتى وەزارەتەكە ڕادەگەيەنێت و لە يەكێك لە بەرنامەكەكانى كەناڵى "التغير" كە كەسێك بەناوى "نەجم روبەيعى" بانگهێشتكرابوو تۆمەت ئاراستەى يەكێك لە بەڕێوەبەرە گشتيەكانى وەزارەت بەناوى خاتوو "ناجحە عەباس عەلى" كراوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، وەزارەت دەيەوێت بە بيرى ئەو كەناڵەدا بهێنێتەوە كە ئەركى گشتى بريتييە لە پاراستنى مافى ئەو تاكانەى تۆمەتيان ئاراستە دەكرێت بۆ ئەوەى مافى وەڵامدانەوەيان هەبێت.

 

جەختیش كراوەتەوە، لەكاتێكدا لە ئێستادا دەسەڵاتدارانى دادوەريى لێكۆڵينەوە لەو تۆمەتى گەندەڵييە دەكەن دژى ئەو كۆمپانياياى ناوى هێنراوە، وەزارەت دەزگاكانى ڕاگەياندن بەشوێنى گونجاو نازانێت بۆ تۆمەتبەخشينەوە و دەركردنى حكوم لەسەر ئەو بابەتانەى كە لەژێر لێكۆڵينەوەدان.

 

نوسينگەى وەزيرى دارايى داواشى لە كەناڵەكە كردوە كە رێگە بدات بە خاتوو ناجحە كە وەڵام بداتەوە، هەروەها رێگە نەدات كە تۆمەت ئاراستەى بەرپرسانى وەزارەتەكە بكرێت بەبێ بونى بەڵگە.