گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبوانى كۆرۆنا لە جيهاندا 34 مليۆنى تێپەڕاند

2020.10.01 - 00:02
توشبوانى كۆرۆنا لە جيهاندا 34 مليۆنى تێپەڕاند

ناس کورد-

توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرتاسەرى جيهاندا 34 مليۆن كەسى تێپەڕاند و ژمارەى گيانلەدەستدانيش گەيشتە زياتر لە يەك مليۆن و 16 هەزار كەس.

 

بەپێى ئامارەكانى پێگەى worldometers ى جيهانى، شەوى چوار شەممە لەسەر پێنج شەممە ژمارەى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا گەيشتوەتە 34 مليۆن و 80 هەزار و 260 كەس.

 

بەپێى داتاكان، ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا نزيكەى 7 مليۆن و 500 هەزار توشبوى تۆمار كردوە و بەدواى ئەويشدا وڵاتى هندستان دێت بە بە تۆماركردنى زياتر لە 6 مليۆن و 310 هەزار توشبو.

 

هەروەها بەڕازيليش لە پلەى سێيەم دێت و نزيكەى 5 مليۆن توشبوى تۆماركردوە، دواى ئەوانيشدا هەريەكە لە "ڕوسيا، كۆڵۆمبيا، پيرۆ، ئيسپانيا، مەكسيك، ئەرجەنتين و باشورى ئەفريقا" لە سەرەوەى ڕيزبەندييە دەبينرێت.

 

لەو ژمارە توشبوە تۆماركراوەش، يەك مليۆن و 16 هەزار و 419 توشبو گيانيانلەدەستداوە، هەروەها 25 مليۆن و 323 هەزار و 657 توشبوش چاكبونەتەوە.

 

هەرچى عێراقيشە لە ريزبەندى ژمارەى توشبواندا لە پلەى 16 دەبينرێت و تائێستا 362 هەزار و 981 توشبوى تۆماركردوە، لەو ژمارەيەش 9 هەزار و 181 توشبو گيانيانلەدەستداوە و 292 هەزار و 197 توشبوش چاكبونەتەوە.