گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرماندەیى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان راگەیەندراوێکى لەبارەى هێرشەکەى سەر هەولێر بڵاوکردەوە

2020.09.30 - 23:54
App store icon Play store icon Play store icon
فەرماندەیى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان راگەیەندراوێکى لەبارەى هێرشەکەى سەر هەولێر بڵاوکردەوە

ناس کورد-

فەرماندەیى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى ئەو هێرشە موشەکییە بڵاوکردەوە کە ئەمشەو کرایە سەر شارى هەولێر.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى فەرماندەیى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، گروپێکى تیرۆریستى هەستاون بە ئامانجگرتنى شارى هەولێر بە ژمارەیەک مووشەک.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، موشەکەکان لە تەرجلە لە قەزاى حەمدانیە لە شارى موسڵەوە ئاراستەى هەولێر کراوون.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە، فەرمان کراوە بە دەستبەسەرکردنى ئامر هێزى بەرپرسى ئەو ناوچەیەى کە موشەکەکانى لێوە ئاراستەى شارى هەولێر کراوە.