ناس کورد-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، بە تووندی ئیدانەی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەکەم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆکی حکومەت لە تویتێکدا نوسیویەتی، حکومەتی هەرێم لێبوردە نابێت بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی کوردستان و وەڵامی توندی دەبێت.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ مستەفا کازمی قسەی کردووە و باسی لە گرنگی لێپرسینەوە لەوانەی بەرپرسن لە هێرشەکە کردووە.