گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد نەخشەى بارانبارینەکە بڵاودەکاتەوە 

لەهەولێر و سلێمانى و دهۆک باران دەبارێت 

2020.09.30 - 23:33
لەهەولێر و سلێمانى و دهۆک باران دەبارێت 

ناس کورد-

کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات، کۆتایی ئەمە هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بارانبارین لەشارەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق دەست پێبکات، ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما لەو ماوەیەداجێگیرنابێت وهەڵبەز و دابەز بەخۆیانەوە دەبینن.

 

ئەمڕۆ (چوارشەممە، 30ی ئەیلولی 2020) سادق عەتییە، کەشناسی دیاری عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە "بەهۆی ئاڵۆزییە کەشوهەواییەکانەوە، پێشبینی دەکەین ڕۆژانی پێنجشەممە وهەینی داهاتوو بارانبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان وناوچەکانی باشوری عێراق دەست پێبکات".

 

ئاماژەی بەوەکرد "پێشبنی دەکرێت ڕۆژی پێنجشەممە باران لە شارەکانی باشوری عێراق، لە شارەکانی بەسرە ومیسان ببارێت و شەوی هەینیش پێشبینی دەکرێت بارانی بە هەورە بروسەکە لەشارەکانی دهۆک، سلێمانی و هەولێر ببارێت".  

 

عەتییە باسیلەوەشکرد، تەوژمی بایەکان لەو ماوەیەدا هێمنی بەخۆیانەوە دەبین و تاڕادەیەکی زۆر خێراییەکانیان کەمدەبنەوە و رێژەی شێ بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە".

 

بەگوێرەی پێشبینیەکانی عەتییە، "هەفتەی داهاتوو باران بە شێوەی نم نم لەناوچە جیاجیاکانی عێراقدادەبارێت".

 

ئەوکەشناسە عێراقییە ئاماژەی بەوەشکردووە، "پلەکانی گەرما لەڕۆژانی داهاتوودا  جێگیرنابن وهەڵبەز ودابەز بەخۆیانەوە دەبینن".