گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەروازە سنورییەكانی عێراق جیاوازی گومرگەكانی هەرێم و ناوەندی تاوتوێ كرد

2020.09.30 - 23:19
دەروازە سنورییەكانی عێراق جیاوازی گومرگەكانی هەرێم و ناوەندی تاوتوێ كرد

ناس کورد-

دەستەى دەروازە سنوريیەكانى عێراق ژمارەيەك ڕاسپاردەى تايبەت بە بەهێزكردنى كارى دەروازە سنوريەكانى دەركرد، لەناويشياندا رەتكردنەوەى بابەتى وەرگرتنى دوو باج و  جياوازى باج لەنێوان ناوەند و هەرێمى كوردستاندا.

 

دەستەى دەروازە سنوريیەكان لە بەياننامەيەكدا بڵاويكردوەتەوە، كۆبونەوەى ئەنجومەنى دەستەكە كراوە تێيدا كە نوێنەرى وەزارەتەكان و دەستە تايبەتمەندەكان بەشداربون، تێيدا چەند ڕاسپاردەيەك بۆ ڕێكخستنى كارى دەروازە سنوريەكان ئەنجام دراوە.

 

لە بەشێكى بەياننامەكەدا هاتوە، عومەر عەدنان وائلى سەرۆكى دەستەكە لە كۆبونەوەكەدا تەئكيدى لە رەتكردنەوەى مەبدەئى باج لە دولاوە كردوەتەوە لە يەك كاتدا و بۆ هەمان خزمەت.

 

پێشى وايە، چونكە ئەوە دەبێتە هۆى پاشەكشەى بازرگانەكان و گەڕان بەدواى شوێنگرەوەى تردا، ئەوەش بەهۆى زۆرى باج بە بەراورد بە دەروازەكانى هەرێمى كوردستان.

 

پێشتريش دەستەكە بڵاويكردبوەوە، عومەر وائیلى لەگەڵ فەرماندەیی هێزەکانى پاسەوانى سنور کۆبووەتەوە و داواى لێکردوون بەدواداچون بکەن بۆ پرۆسەکانى بەقاچاخبردن لەدەروازە نافەرمییەکانەوە، لەگەڵ پێویستى کۆنترۆڵکردنى پرسی هاوردەکردنى کاڵا قەدەغەکراوەکانى پێچەوانەى رۆژنامەى کشتوکاڵى. 

 

وائیلى جەختیشيکردبوەوە لەسەر کارکردن بە فەرمان و رێنماییە حکومییەکان بۆ پشتیوانى لە بەرهەمى ناوخۆیی و دانانى پلانێکى پێویست بۆ رێگرى لە هاوردەکردنى کاڵاى قەدەغەکراو لەسەرجەم خاڵە سنورییەکان لەناویاندا خاڵە سنورییەکانى هەرێم.