گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى ناوخۆى هەرێم شوێنى ئاڕاستەکردنى موشەکەکانى ئەمشەوى ئاشکرا کرد

2020.09.30 - 22:46
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى ناوخۆى هەرێم شوێنى ئاڕاستەکردنى موشەکەکانى ئەمشەوى ئاشکرا کرد

ناس کورد-

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى تەقینەوەکانى ئەمشەوى شارى هەولێر بڵاوکردەوە و تیایدا لیوایەکى حەشدى شەعبى بە ئاراستەکردنى ئەو موشەکانە تۆمەتیار دەکات کە بە ئاراستەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر هاوێژران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە " کاتژمێر  8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش موشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران کە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "موشەکەکان لە سنووری ( برطلە) لە نێوان گوندەکانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیکابێک هاوێژراون".

 

جەختیش کراوەتەوە "ئەم دەڤەرەش دەکەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی.  تیمە تایبەتەکانی ئێمە خەریکی لێکولینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر".

 

راگەیەندراوەکەى وەزارەتى ناوخۆ، ئاماژە بەوە دەکات کە ئامادەییان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک و داواش لە حکومەتی فدراڵی دەکەن دەستبەجێ  ئیجرائاتی پێویست وەربگرن.