ناس کورد-
سێ موشەک لە نزیک بارەگاکانى حزبى دیموکراتى کوردستان لە ناوچەى گردەچاڵ کەوتنە خوارەوە و بەهۆى ئەوەوە ئاگر لەو ناوچەیە کەوتۆتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێرى ناس کورد لەهەولێر رایگەیاند "کەمێک لەمەوبەر لە نزیک بارەگایەکى حزبى دیموکراتى کوردستان لە ناوچەى گردەچاڵ سێ موشەک کەوتنە خوارەوە".
وتیشى"هێشتا زیانى ماددى و گیانى رووداوەکە نەزانراوە بەڵام بەهۆى کەوتنەخوارەوەى موشەکەکان ئاگرێکى زۆر کەوتۆتەوە".
بەگوێرەى پەیامنێرى ناس کورد لە هەولێر، ئەو ناوچەیەى کە موشەکەکانى لێ کەوتووەتە خوارەوە دەکەوێتە پشتى عەینکاوە و پشت فڕۆکەخانەى هەولێر لە گەزنە و گردەچاڵ و دەکەوێتە دەرەوەى شەقامى 150 مەترى شارى هەولێر.
رونیشیکردەوە "ئەو ناوچەیە بارەگا و کەمپێکى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێرانى لێیە کە نزیکەى 25 ساڵە لەو ناوچەیەدان کە وەختى خۆى ئاوارە بوون و ناسنامەیان نییە و تەنها خاوەنى ناسنامەى نەتەوە یەکگرتووەکانن".