گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تمەتى ئێرانى ژمارەى پێوانەيى تۆماركرد

چوار جۆر دراو لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەرامبەر دۆلار هاڕەيان كردوە

2020.09.30 - 18:42
App store icon Play store icon Play store icon
چوار جۆر دراو لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەرامبەر دۆلار هاڕەيان كردوە

ناس کورد- 

نرخى ليرەى توركى، سورى و لوبنانى و ڕياڵى ئێرانى بەردەوامە لە دابەزين بەرامبەر دۆلارى ئەمريكى و لەساڵى 2020 زۆرترين دابەزينيان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست تۆمار كردوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى داتاى بازاڕە جيهانيەكانى دراو، لەماوەى ساڵى 2020 ليرەى لوبنانى خراپترين ئاستى بەرامبەر دۆلار تۆماركردوە و 277% ى نرخەكەى هاتوەتە خوارەوە و يەك دۆلار بەرامبەر 1512 ليرەيە، هەروەها ليرەى سوريش ئاستێكى خراپى تۆمار كردوە و 177% ى نرخەكەى هاتوەتە خوارەوە و يەك دۆلارى ئەمريكى بەرامبەر 512 ليرەيە.

 

بەگوێرەى هەمان ئەو داتايانە، ڕياڵى ئێرانى ئاستێكى پێوانەيى نوێى تۆمار كردوە و لەرامبەر دۆلارى ئەمريكيدا 117% ى نرخەكەى لەدەستداوە و لەئێستادا نرخى 100 دۆلارى ئەمريكى بەرامبەر 3 مليۆن تومانى ئێرانييە، بەدواى ئەويشدا ليرەى توركى دێت كە 29% ى نرخەكەى بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە و يەك دۆلار لە ئێستادا بەرامبەر 7.7 ليرەى توركييە.