ناس کورد-
کەشناسێکى دیارى عێراقى بڵاويكردەوە، بەهۆى شەڕى ئازەربايجان و ئەرمينياوە فڕۆكەكان ڕێڕەوى خۆيان دەگۆڕن بەرەو ئاسمانى عێراق و بەهۆى ئەوەشەوە باج دەدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سادق عەتيە، کەشناسى دیارى عێراق لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک وێنەى فڕۆكەكانى بەسەر ئاسمانى عێراقەوە بڵاوكردوەتەوە و نوسيويەتى، ئەمە وێنەى ئەمڕۆ فڕۆكەكانە بەسەر ئاسمانى عێراقەوە.
هێماى بۆ ئەوەشكردوە، وا دەردەكەوێت شەڕى ئازەربايجان و ئەرمينيا كاريگەرى زۆرى لەسەر ڕێڕەى فڕۆكەكان دروستكردوە، ئەوەش سەرەڕاى سزاكانى سەر ئێران و سوريا.
ئەو كەشناسە ڕونيشيكردوەتەوە، ئەو فڕۆكانەى كە دێنە ئاسمانى عێراق بۆ تێپەڕبون باج دەدەن.
لەماوەى چەند ڕۆژى ڕابردودا شەڕ لەنێوان ئازەربايجان و ئەرمينيا سەريهەڵداوە بە تايبەتى لە ههرێمی ناگۆرنی قهرهباخ كە كێشەى لەسەرە و بەپێى زانياريەكان تائێستا دەيان سەرباز و هاوڵاتى مەدەنى كوژراون و زيانى زۆرى ماديش كەوتوەتەوە بەتايبەتى لە فڕۆكە و تانك و زرێپۆش و ئامێرە سەربازيەكان.