گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا ئازادکردنى هاوڵاتییەکى عێراقى ڕەتدەکاتەوە ’بەمەترسى لەسەر کۆمەڵگە ناوى دەبات’

2020.09.30 - 16:54
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ئازادکردنى هاوڵاتییەکى عێراقى ڕەتدەکاتەوە ’بەمەترسى لەسەر کۆمەڵگە ناوى دەبات’

ناس کورد-

 بە تۆمەتی تیرۆر و تێوەگلان لە کوشتنی دوو ئەفسەری پۆلیس لە شاری فەلوجە لە پارێزگای ئەنبار، دادگایەکی ئەمریکی ڕەتیکردەوە کۆچبەرێکی عێراقی ئازاد بکرێت و بڕیاریدا ڕادەستی دەسەڵاتدارانی عێراق بکرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی، "دادگایەکی ولایەتی ئەریزۆنا لە ئەمریکا، ڕەتیکردووەتەوە (علی یوسف ئەحمەد نوری) لە زیندان ئازاد بکرێت".

 

ئاماژە بەوەکراوە، نوری لەسەر داوای حکومەتی عێراق لەساڵی 2015 لە ئەمریکا دەستگیرکراوە، ئەوەش بەتۆمەتی ئەندامبوون لە گروپەکانی ڕێکخراوی قاعیدە و تێوەگلان لە کوشتنی دوو ئەفسەری پۆلیسی عێراقی لە قەزای فەلوجە لە پارێزگای ئەنبار لە ساڵی 2006".

 

کەناڵە ئەمریکییە باسیلەوەکردووە، "دواکاری گشتیی ئەمریکا ڕەتیکردوەتەوە نوری ئازاد بکرێت وبریاریداوە ناوبراو بەزووترین کات ڕادەستی دەسەڵاتدارانی عێراق بکرێتەوە بۆ دادگایی کردنی".

 

 بەگوێرەی کەناڵە  ئەمریکییەکە، کۆچبەرە عێراقییەکە پاش وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ئەمریکى لە ساڵی 2009، وەک ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری لە سوپای ئەمریکا کاری کردووە.