گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ دابەشکردنى مووچە دەستى پێکرد

2020.09.30 - 16:16
عێراق؛ دابەشکردنى مووچە دەستى پێکرد

ناس کورد-

بانکى ڕافدەینى عێراق دەستپێکردنى دابەشکردنى مووچەى خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى بۆ مانگى تشرینى یەکەم ڕاگەیاند.

 

نووسینگەى ڕۆژنامەوانى بانکى ڕافدەینى عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، ئاماژە بەوە دەکات "بە بڕیارى وەزیرى دارایى عێراق بانکەکە دەستیکرد بە خەرجکردنى مووچەى مانگى تشرینى یەکەمى خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى عێراق".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى بانکى ڕافدەین خەرجکردنى مووچەکە لەڕێگەى کارتى ئەلەکترۆنییەوە دەبێت.

 

دابەشکردنى مووچەى خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى عێراق لە کاتێکدایە کە بەهۆى کورتهێنان لەدابینکردنى مووچەدا دابەشکردنى مووچە لەعێراق دواکەوت و نزیکبۆوە لە 44 ڕۆژ و بەو هۆیەوە فەرمانبەران لە ناوچە جیاوازەکانى عێراق هەڕەشەى گردبوونەوە و خۆپیشاندان دەکەن.