ناس کورد-
ماڵپەڕێکى تایبەتمەند ئاسانکاریی بۆ دەرچووانى پۆلى 12ى ئامادەیی دەکات کە نمرەکانیان لەگەڵ بەشەکانى زانکۆلاین بەراورد بکەن، بۆ ئەوەى گونجاوترین کۆلێژ و بەش بۆ خۆیان هەڵبژێرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپەڕەکە چەند تایبەتمەندییەکى لە خۆگرتووە لەوانە، ڕیزبەندیکردن بەپێی کەمترین کۆنمرەی ساڵی ڕابردوو کە 60 بەش بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دیاری دەکات و پاشان خوێندکاران دەتوانن بەخواستی خۆیان گۆڕانکاری تێدا ئەنجام بدەن.
تایبەتمەندییەکانى تر بریتین لە هەژمارکردنی ئۆتۆماتیکی نمرەی خوێندکار لەگەڵ نمرەی قۆناغەکانی 10 و 11.
هەروەها هەژمارنەکردنی نمرەی وانەی کوردی و عەرەبی بەشێوازی ئۆتۆماتیک بۆ کۆلێژەکانی (پزیشکی، ئەندازیاری، زانست)، هەژمارکردنی نمرەی کرێدت و وانە پەیوەندیدارەکان بۆ هەموو ئەو بەشانەی کەبە سیستەمی کرێدت خوێندکار وەردەگرێت.
لێرە کلیک بکە بۆ چوونەناو ماڵپەڕەکە