گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فوئاد حسێن ’’بەڵێنێکى’’ ئێرانى ئاشکرا کرد و باس لە ’’گۆڕینى’’ بڕیارەکەى ئەمریکاش دەکات

2020.09.30 - 14:33
App store icon Play store icon Play store icon
فوئاد حسێن ’’بەڵێنێکى’’ ئێرانى ئاشکرا کرد و باس لە ’’گۆڕینى’’ بڕیارەکەى ئەمریکاش دەکات

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ ئیدارەى ئەمریکا کاردەکەن بۆ گۆڕینى بڕیارى داخستنى باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا، ئێرانیش لەبارەى سەقامگیریی عێراقەوە بەڵێنێکى پێداون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فوئاد حسێن لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی ئەیلولی 2020، داواى لە ئیدارەى ئەمریکا کرد پێداچونەوە بکات بە بڕیارى داخستنى باڵیۆزخانەکەى لە بەغدا.

 

وتیشى "حکومەت دڵخۆش نییە بە بڕیارەکەى ئیدارەکەى ئەمریکا، کازمى بۆچوونى حکومەت دەخاتەڕوو بەرانبەر بڕیارى کشانەوەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا کە ئاماژەیەکى هەڵە دەدات بە گەلى عێراق".

 

فوئاد حسێن جەختیکردەوە، بە ئامانجگرتنى نێردە دبلۆماسییەکان بە ئامانجگرتنى ڕاستەوخۆى عێراقە، کازمى لەگەڵ سەرکردەى چەندین وڵات لەپەیوەندیدایە بۆ تاوتوێکردنى ئەو بڕیارە. حکومەت ڕێوشوێنى پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنى نێردە دیبلۆماسییەکان.

 

ئەوەشى خستەڕوو، فەوزاى چەک لە عێراق دەبێتە هۆى سوتانى ناوچەکە، ئێران بەڵێنیداوە کاربکات بۆ پشتیوانى سەقامگیریی عێراق.

 

"بەردەوام دەبین لەگەڵ لایەنى ئەمریکى بۆ گۆڕینى بڕیارى کشانەوە لە بەغدا، ئەو کشانەوەیە لە بەرژەوەندى دۆخى ئەمریکا نییە، مەترسی ئەو بڕیارەمان بۆ وڵاتانى جیهان ڕونکردووەتەوە"، فوئاد حسێن وایوت.

 

فوئاد حسێن لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا سەردانى ئێرانى کرد و بەپێی سەرچاوەکان پەیامێكی نیگەرانی و هۆشداریدانی لە بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمییەوە گەیاندووە بە ڕۆحانی و جەواد زەریف لەبارەی هەستیاری كاردانەوەكانی ئەمەریكا بەرامبەر هێرشەكانی سەر باڵیۆزخانەكەی.  

  

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن رۆژى دووشەممە، 28ى ئەیلولی 2020 بڵاوکردبووەوە، سەرۆك كۆماری ئێران وتوویەتی، "یەكڕیزی شیعە لەسەروو هەموو شتێكەوەیە بۆ ئێران، پاشان لێكگەیشتنی نێوان پێكهاتە سەرەكییەكانی عێراق"، ئەمەش یەكەمجارە لە گوتاری فەرمی و دیبلۆماسی ئێراندا زمانی ئاخاوتن دابەزێت بۆ ئاستی تایفە و پێكهاتە لەكاتێكدا جاران جەختكردنەوە بووە لە یەكڕیزی گشتی عێراقییەكان.  

  

بەپێی زانیارییەكانی ئەلعەرەب كە لەشاندی عێراقەوە وەرگیراون رۆحانی وتوشیەتی ئێران دەرپەڕاندنی ئەمەریكاییەكان لە هەموو جێگایەك بەئەركی خۆی دەزانێت و هی ئەو دەوڵەتانەی تێیدا بڵاوبوونەتەوە.  

  

بەرامبەر بەمەش فوئاد حسێن پەیامێكی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی عێراقی گەیاندووە كە نیگەرانییە لەئەگەری پەنابردنی ئەمەریكا بۆ جێبەجێكردنی هەڕەشەكانی لە داخستنی باڵیۆزخانە و پاشان بەئامانجكردنی گروپە چەندارەكانی شیعەی نزیك لە ئێران لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە.  

  

هەروەها فوئاد حسێن ڕادەی مەترسییەكان و ئاڵۆسكاویی دۆخی ئەمدواییەی بە ئێرانییەكان راگەیاندووە لە ئەنجامی بەردەوامی هێرشە موشەكییەكان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا.