گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانکۆى کۆیە بڕیاری دا خوێندن لەناو کەمپ دەستپێبکاتەوە

2020.09.30 - 14:16
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆى کۆیە بڕیاری دا خوێندن لەناو کەمپ دەستپێبکاتەوە

ناس کورد-

سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە بڕیاری دا خوێندن لەناو کەمپى زانکۆکە دەستپێبکاتەوە، بەوەش دەبێتە یەکەم زانکۆ لەسەر ئاستى هەرێم کە بڕیارى لەو شێوەیە بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەلى محمود، سەرۆكی زانكۆى كۆيە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "دوابەدوای وەرگرتنی ڕەزامەندى وەزيرى خوێندنى باڵاو توێژينەوەى زانستى بريارمان دا بە دەستپێكردنەوەى خوێندن لە ڕۆژى يەكشەممە ڕێكەوتى 4ی تشرینی یەکەمی 2020 لە زانكۆمان بە گەرانەوەى خوێندكاران بۆ ناو كەمپەس".

 

ڕونیشیکردووەتەوە "خوێندکاران بەسەر گروپی بچوك بچوكدا دابەشدەکرێن بە ڕەچاوكردنى كۆمەڵێك رێكاری توندی تەندروستی، و پانەندبوون بەو بنەمایانەی وەزارەت بۆ دەستپێكردنەوەى خوێندنى ساڵى نوێى خوێندن (2020 - 2021)ى كە بە نوسراويان ژمارە (8728) لە ڕێكەوتى 27ی ئەیلولی 2020 بۆ گشت زانكۆ و پەيمانگا حكومى و تايبەتەكان، دەریكردوە".

 

سەرۆکى زانکۆى کۆیە باسى لەوەشکردووە، زانكۆکەیان پەيرەوى خوێندنى (blended learning) دەكات بۆ تەواوكردنى پرۆگرامى خوێندنى ئەمساڵ لە گشت بەشە زانستیيەكان، ئەگەر ھەر حاڵەتێكی نەخوازراو ھاتە پێش. بەشەكان لەكاتی پێویست خوێندكاران لە چۆنیەتی پەیڕەوكردنی ئەو سیستەمە ئاگادار دەكەنەوە.