ناس کورد-
لیونیل مێسی ئەستێرەى ئەرژەنتینیى و یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانی دانی نا بەوەى ئەوکاتەى داواى جێهیشتنى یانەکەى کردووە، هەڵەی دەرهەق بەزۆر کەس ئەنجامداوە و داواى لێبوردنیان لێى دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەى سپۆرت، مێسی دەڵێت، دواى ناکۆکیەکى زۆر دەیەوێت سنورێک بۆ ئەوە دابنێت و لەگەڵ هەموو یاریزانەکانى بەرشەلۆنەدا کۆببێتەوە و واى دابنێن هەلی باشترینیان لەپێشە.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، نمایشکردنى شەوق و حەز تەنها ڕێگەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجى یانەکەیان.
لەبارەى گومانەکان لەسەر دۆخى دەروونى یاریزانەکان مێسی وتویەتى، ئەوان بەردەوام یەکگرتوون و بەهەمان ئاڕاستەدا دەڕۆن.
مێسی بەشێک لە بەرپرسارێتی ئەو ئەنجامانە دەگرێتەئەستۆ کە لەماوەى مانگەکانى پێشوودا بەدەستهێنا و وتى، "من بەرپرسیارێتى هەڵەکانم هەڵدەگرم."
باسى لەوەشکردووە، گەر هەڵەیەکى کردبێت تەنها بۆ ئەوە بووە بەرشەلۆنە ببێتە باشتر و بەهێزترین.
مێسی پێی باشە پەڕەیەکى نوێ هەڵبدرێتەوە و داواى لێبوردنیشى لە هەموو ئەو کەسانە کردووە کە لە لێدوانەکانیدا هەڵەی بەرانبەر کردوون.
دەشڵێت، گەر هەر یەکێک لەوانە هەستیان بە سوکایەتى کردووە لەوەى وتویەتى و کردوویەتى، ئەوا بێگومان کردوویەتى بەڵام هەمووکات بیر لەشتى باش لە یانەکە دەکاتەوە.